وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێکی نوێی بۆ داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ حکوومییەکان دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە کە بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووە، ڕێژەی 20%ی دیکە لە کرێی خوێندن کەمکرایەوە.
ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزارەت لە ڕێکەوتی 26 / 3 / 2026 هات، کە تێیدا ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و خانەوادەی قوتابیان و بەرژەوەندی گشتی وەک هۆکاری سەرەکی بڕیارەکە ئاماژەی پێدراوە.
بڕیارە سەرەکییەکان:
1- داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی 20%، ئەمەش سەرەڕای ئەو داشکاندنەی پێشتر کە ڕێژەکەی 45% بووە. جێبەجێکردنی ئەم خاڵە بەستراوەتەوە بەوەی کە خوێندکار یان قوتابی تاوەکو ڕێکەوتی 3 / 5 / 2026 تەواوی قیستەکانی خوێندن بدات.
2- بڕیارەکە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێل و ئێواران) و خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 لە زانکۆ حکوومییەکان دەگرێتەوە.
3- ئەم داشکاندنە نوێیە بەدەرە لەو داشکاندنانەی کە پێشتر لەلایەن وەزارەتەوە ئەنجام دراون و وەک ئاسانکارییەکی زیاتر بۆ خوێندکاران هەژمار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.