ئەمڕۆ شەممە، كۆمهڵهی مانگی سووری ئێران به ئامار و داتا زیانە مەدەنییەكانی 29 رۆژهی جهنگی ئێران و ئهمهریكای بڵاوكردهوه كه وڵاتەكەیان كردۆتە ئامانج.
لە ڕاپۆرتهكهی مانگی سووری ئیرانیدا هاتووه: زیاتر لە 93 هەزار یەكهی مەدەنیی، لەوانەش ماڵ و دامەزراوە بازرگانییەكان و دامەزراوە گشتییەكان، لە 24 پارێزگای ئێران زیانیان بەركەوتووە، لەگەڵ تارانی پایتەخت كه زۆرترین زیانی بەركەوتووە.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووه: كەرتی پەروەردە زیانێكی بەرچاوی بەركەوتووە، بەجۆرێك 600 قوتابخانە وێرانبوون و خوێندنی هەزاران قوتابی پەكی كهوتووه.
ئهوهشی بە پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ پاراستنی پێداویستییه مەدەنییەكان وەسفی كردووە.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئهوهش خراوهتهڕوو: سیستەمی تەندروستیش لە ئامانجگرتن ڕزگاری نەبووە، كۆمەڵەكە زیانەكانی بە نزیكەی 300 ناوەندی تەندروستی و نەخۆشخانە و دەرمانخانە بەڵگەدار كردووە.
جگە لە لەناوبردنی هێلیكۆپتەر و ئەمبولانسەكانی ڕزگاركردنی مانگی سوور، كە ئەمەش بووەتە هۆی بەربەستێكی گهوره لهبهردهم هەوڵەكانی تیمهكانی فریاگوزاریی مەیدانی.
كۆمهڵهی مانگی سووری ئێران بانگەوازێكی بەپەلەی ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ڕێكخراوە مرۆییەكان كردووه كه دەستێوەردانی خێرا بكهن و داوای پارەی فریاگوزاری بە بڕی 40 ملیۆن فرانكی سویسری بۆ چارەسەركردنی دۆخهكه دهكهن و به كارهساتێكی مرۆیی ناویان بردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.