هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایانگەیاند، پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکاتەوە و ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمییە.
ئەمڕۆ هەینی 27-3-2026، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا بە دەستپێکردنەوەی خوێندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
بەپێی بڕیارەکە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 29-3-2026، دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی تەواوی ڕێکارەکان بۆ ڕای گشتی دەخەنە ڕوو.
ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت هات، کە تێیدا تاوتوێی دۆخی ناوەندەکانی خوێندن کرا و بڕیاری گەڕانەوەی قوتابیان و خوێندکاران بۆ هۆڵەکانی خوێندن درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.