Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 23:09

نەتانیاهۆ بۆ سوپای وڵاتەکەی: ژێرخانی سەربازیی ئێران لەناو ببەن

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل 48 کاتژمێر مۆڵەت دەداتە سوپای وڵاتەکەی بۆ وێرانکردنی ژێرخانی سەربازیی ئێران.

ڕۆژنامەی (نیویۆڕک تایمز) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی (IDF) کردووە، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا "هەموو هەوڵێک" بدەن بۆ وێرانکردنی زۆرترین بەشی پیشەسازیی چەک و تەقەمەنی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، نەتانیاهۆ جەختی لەسەر کەمکردنەوەی تواناکانی بەرهەمهێنانی چەک لە ناوخۆی ئێران کردووەتەوە و دەیەوێت لەم ماوەیەدا گەورەترین گورزی سەربازی لە ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە بووەشێنرێت.

ئەم جوولە و ئامادەکارییە سەربازییانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە لە پشت پەردەوە گفتوگۆ و دانوستانە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بەردەوامییان هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.