بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ . پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە 18ـی ئادار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت. هەروەها پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 17 | 19 |
| سلێمانی | 17 | 18 |
| دهۆک | 16 | 17 |
| هەڵەبجە | 18 | 19 |
| چەمچەماڵ | 18 | 19 |
| زاخۆ | 14 | 18 |
| سۆران | 15 | 17 |
| پیرمام | 14 | 16 |
| حاجی ئۆمەران | 9 | 10 |
| گەرمیان | 19 | 21 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.