سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ملمڵانێ و قه‌یرانه سیاسییه‌كانی ئێستای عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوای دانیشتنی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تا بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كان.
ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانییه...
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.
داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ وحکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن بگەنە ڕێکەوتن.
هه‌روه‌ها ڕێگەش لەو خەڵکە هەڵپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.
مسعود بارزانی
16-ئاداری 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.