Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 17:57

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەبێتە لێزمەباران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە زۆربەی کاتەکاندا بە شێوەی بارانی مامناوەند و لێزمەباران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانبارین بەشێوەی نمەبارانی کەم دەبێت لەسەر ناوچە جیاجیاکان، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا، لە ئەنجامی زیادبوونی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، شەپۆلی بارانبارین لە سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکاندا چڕ دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ئاشکرای کرد، شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیاندا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە گەرمیان باران دەبارێت، هەروەها لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پێشبینی دەکرێت سبەی دووشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز ببنەوە.

پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بۆ سبەی دووشەممە:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.