سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی ساڵح موسلم تێکۆشەر و سیاسەتمهداری دیاری کورد بڵاو كردەوە كە ئەمشەو چوارشەممە لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا دەڵێت "خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد".
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی ساڵح موسلم:-
بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و سیاسەتمهداری دیاری کورد، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم که له ههولێر کۆچی دوایی کرد، پرسه و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد و وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد له سووریا، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە وێستگەکانی خهباتدا هەبوو.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان
11/3/2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.