ئێران ڕایدەگەیەنێت، 4 دیپلۆماتکاریان لە شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کوژراون.
بەگوێرەی نامەیەک کە ئاڕاستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، ئێران تۆمەتباری ئیسرائیل دەکات بە کوشتنی 4 دیپلۆماتکاری وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو کراوەتە سەر هۆتێلێک لە شاری بەیرووت.
نێردەی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە: لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 8ـی ئادار 2026، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بە مەبەستی کردە سەر هۆتێل ڕامادا (Ramada) لە بەیرووت.
لە نامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەم هێرشە بووەتە هۆی کوژرانی 4 دیپلۆماتکاری ئێرانی کە لەکاتی بۆردوومانەکەدا لە هۆتێلەکەدا بوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.