Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 00:41

نێچيرڤان بارزانى و سوودانی جەخت لە پاراستنی سەقامگیری دەکەنەوە

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جەختیان لە پاراستنی سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە و ڕایانگەیاند کە نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ؛ هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەڵوێستی نیشتمانی کردەوە بۆ بەدوورگرتنی وڵات لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

ئێواره‌ی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران. هەردوولا ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانەیان دووپات کردەوە کە دەکرێنە سەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختیان کردەوە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە یان هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. هەروەها پشتگیریی خۆیان بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە نیشان دا کە دەبنە مایەی بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەردوولا داکۆکییان لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕێگەی یەکخستنی هەڵوێست و گوتاری هێزە نیشتمانییەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە پارێزگاری لە سەروەریی وڵات و ئاسایشی نیشتمانی بکرێت.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت و پشتگیری لە هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان دەکات بۆ بەدوورگرتنی عێراق لە لێکەوتە نەرێنییەکانی ململانێ له‌ ناوچەکه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.