ئەمشەو پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی 7.5% بەرزبووەوە و گەیشتە سەرووی 85 دۆلاری ئەمریكی.
لە كاتژمێر 9ی ئەمشەو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەمشێوەی خوارەوە بووە:-
هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت ئەمشەو نرخەكەی بە ڕێژەی 4.79% بەرزبووەوە و ئێستا بە 85.3 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەهەمانشێوە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی تێكساسی ئەمریكیش بەڕێژەی 7.54% بەرزبووەوە و ئێستا بە 80.29 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەرزبوونەوەی رۆژانەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوەیە بۆ سەر ئێران كە بەهۆیەوە سەدان كەشتی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز گیری خواردووە بەهۆی داخستنی گەرووەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.