Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 12:06

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان داوا دەکات پشووی خوێندن تا کاتێکی نادیار درێژ بکرێتەوە

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا داوادەکات کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەو بەردەوامیی شەڕو مڵمڵانێیەکان، پشووی خوێندن دڕێژ بکرێتەوە، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستن و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوای لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەدا کە سەبارەت بە پشووی خوێندن بەڕێوە دەچێت، بڕیار لەسەر دڕێژکردنەوەی پشووی خوێندن تا کاتێکی نادیار بدات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.