Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 16:12

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 3-3-2026، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی شوبات ده‌خرێته‌ سه‌ر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ش هاتووه‌: سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی  4 ی ئازاری 2026  بڕی 120 سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.