ئێوارهی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/28 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، تاوتوێ کران.
ههردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.