ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گرتنه‌به‌ری پڕۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له په‌رله‌مانی توركیا په‌یامێكی پشتگیریی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری.
پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە.
هیوادارین هەنگاوی تری له په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/25
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.