Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 02:16

پۆلیسی بەریتانیا شازادەی پێشوو ئەندرۆ برای شا چارڵزی سێیه‌می ده‌ستگیركرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی بەریتانیا شازادەی پێشوو "ئەندرۆ" برای شا چارڵزی سێیه‌می دەستگیرکرد، بە تۆمەتی تاوان لە جێبەجێکردنی ئەرکە فەرمییەکانیدا، لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی ئیپستین، ئەمەش پاشەکشەیەکی تازه و چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌‌ بۆ بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا.

به‌ پێی میدیاكانی به‌ریتانیا ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی هاوچەرخی بنەماڵەی شاهانەدا کە یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە بە فەرمی دەستگیر بکرێت.

لای خۆیه‌وه‌، لە بەیاننامەیەکی دەگمەندا شا چارڵزی سێیەم ڕایگەیاندووه‌: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ئاگاداری دەستگیرکردنی براکەی بووە و پشتیوانی و هاوسۆزی تەواوی خۆی بۆ سه‌روه‌ری یاسا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دەربڕیووه‌.

شا چارڵزی سێیەم ئاماژەی بەوەشکردووه‌، "دەبێت دادپەروەری ڕێڕەوی یاسایی خۆی بگرێتەبەر"،

هه‌ر ئه‌مڕۆ پۆلیسی دۆڵی تامز، لە بەیاننامەیەکدا دەستگیرکردنی کەسێکی تەمەن شەستەکانی پشتڕاستکردەوە، بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت، ئه‌مه‌ش وەک ئەوەی لە بەریتانیادا نەریتە.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، پیاوێکی تەمەن 66 ساڵانیان لە شاری نۆرفۆلک دەستگیرکردووه‌ کە گومانی ئەوەی لێكراوه‌ لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکە فەرمییەکانیدا تاوانی ئەنجامدابێت و هەڵمەتی بۆ سەر دوو شوێن لە بێرکشایر و نۆرفۆلک لە باشووری ئینگلتەرا ئەنجامداوە.

ڕۆژنامەی "زە سەن"ی به‌ریتانی یەکەم لایه‌نی میدیایی بوو کە وێنەی شازاده‌ی بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلەکان پیشان دەدەن کە پێدەچێت پۆلیس بن لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی شاهانە لە شاری ساندرنگهام لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، لەو کاتەوەی کە شا چارلزی سێیه‌م داوای لێکردبوو قەڵای ویندسۆر بەجێبهێڵێت لە دوای ئابڕووچوونه‌كه‌ی ئیپستین، ئەندرۆ لەوێ دەمێنێتەوە.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.