Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 07:44

سەرۆک بارزانی: قوتابیان و لاوان لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردستان ڕۆڵیان گێڕاوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی حەفتا و سێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی ئەم ڕێکخراوەیە و سەرجەم لاوان و قوتابییانی کوردستان.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی کردەوە یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین و قۆناغەكانی تردا بووەتە شوێنی پەروەردەكردنی خەباتگێڕان و نیشتیمانپەروەران و كادیری بە توانا.

 

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی حەفتاوسێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان

 

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە بۆنەی حەفتاوسێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی و لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەت و سەرجەم لاوان و قوتابیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین و قۆناغەكانی تردا بووەتە شوێنی پەروەردەكردنی خەباتگێڕان و نیشتیمانپەروەران و كادیری بە توانا. هەروەها ڕۆڵی خۆیان لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بە شایستەیی گێڕاوە و قوربانییان داوە.

ئەركی ڕێكخراوی قوتابیان و لاوانە كە لە هەموو بارودۆخ و قۆناغێكدا پابەندی بەها بەرزەكانی ڕێبازی كوردایەتی بن و لەڕێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی و بڕوابەخۆبوونی نەتەوەیی لەناو كۆمەڵگا، خزمەتی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان بكەن.

هەر سەركەوتوو بن و بمێنن لە خێر و خۆشیدا

 

مسعود بارزانی

18ی شوباتی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.