Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 19:17

فڕاكسیۆنی پارتی لە بەغدا: ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق رووی دا پێشێلكردنی دەستوورە

کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ڕووی دا كە تێیدا زیادکردنی بڕگەی بۆ خشتەی دانیشتن تێدا ئەنجامدرا، پێشێلكردنی دەستوورە و بەیەكجاری رەتی دەكەنەوە.

فراكسیۆنی پارتی لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاند: ناڕەزایی خۆمان بۆ ئەم شێوازەی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەبڕین و ڕەتی دەکەینەوە و هۆشداری دەدەین لە دووبارەبوونەوەی.

دەقی بەیاننامەكەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ڕووی دا لە زیادکردنی بڕگە بۆ خشتەی کاری پەرلەمان، پێچەوانەی بڕگەکانی مادەی (٣٧/دووەم)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانە؛ وە ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستوور و پێچەوانەی کۆدەنگی سیاسی نێوان پێکهاتەکانە، بۆیە ڕەتکردنەوەی یەکجارەکی خۆمان ڕادەگەیەنین لە هەمبەر ئەوە پێشێلکارییەی کە ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕووی دا و بووە هۆی تێکدانی ڕێکەوتنە سیاسییەکان، کە ئەمەش پێچەوانەی پرەنسیپی کۆدەنگی و هاوسەنگییە لە دانانی پۆستە باڵاکانی دەوڵەتدا.

بۆیە ناڕەزایی خۆمان بۆ ئەم شێوازەی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەبڕین و ڕەتی دەکەینەوە و هۆشداری دەدەین لە دووبارەبوونەوەی، وە لێرەدا جەخت لە سەر ئەوە دەکەینەوە کە بنیاتنانی دەوڵەت بە قۆرغکردنی  بڕیارەکان و پەراوێزخستنی مافی پێکهاتەکانی خەڵک بەدی نایەت.

ـ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

17ی شوباتی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.