Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 09:30

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە زمانی چینی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە زمانی چینی دەستپێکردنی ساڵی نوێی چینی لە حکوومەت و گەلی ئەم وڵاتە پیرۆز کرد.

ڕۆژی سێشەممە 17ـی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بە زمانی چینی بڵاو کردەوە. لەم پەیامەدا هاتووە: "هاتنی ساڵی نوێی چینی و دەستپێکردنی ساڵی ئەسپ، بە گەرمی لە گەل و حکوومەتی کۆماری میللیی چین پیرۆز دەکەم.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ساڵێکی پڕ لە خۆشی و سەرکەوت و سەرفرازی و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ گەل و حکوومەتی چین بەئاوات خواستووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.