دادگای باڵای سعوودییه سه‌باره‌ت به دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كرد.
دادگای باڵای سعوودییه رایگه‌یاندووه: داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتییان له ته‌واوی سعوودییه ده‌كه‌ین رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 17ی 2ی 2026 چاودێری بینینی مانگ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ر كه‌سێك به چاوی ئاسایی یاخود به ئامێر و تهلیسكۆب مانگی بینی، په‌یوه‌ندی به نزیكترین لقی دادگاوه بكات.
مانگی رابردوو سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی پێشبینی كردبوو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی ئه‌مساڵ بكه‌وێته رۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی 19/2/2026.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش سێ وڵاتی ئیسلامی كه پێكهاتبوون له توركیا، سه‌نگافووره و عومان له‌سه‌ر بنه‌مای حیساباتی پێشوه‌خته‌ی فه‌له‌كی، به‌فه‌رمی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوویان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاری كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.