Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 19:10

كۆڕبه‌ندی میونشن: نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمه‌ریکی و شاندێکی یاوەری كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى کۆنگرێس پێكهاتبوو، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا: پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس.

نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەمه‌ریکا و کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

شاندی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە و پشتگیریی خۆی بۆ عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نیشان دا.

دۆخى سووريا و كورد له‌و وڵاته‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، تيايدا نێچيرڤان بارزانى و شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا جه‌ختيان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ ئێستا و ده‌ستوورى داهاتووى سوورياى يه‌كگرتوودا كرده‌وه‌.

دوا پێشهاتە ئەمنییەکان و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.