Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 06:47

هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ، گرینلاندییه‌كان و دانیمارك له‌یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

تەماحەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وایکردووە بەرپرسانی گرینلاند و دانیمارک زیاتر له‌یه‌كتر نزیکببنەوە و هەڵوێستەکانیان یەکبخەن، بۆ ماوەیەکی کاتیش بێ خواستی گرینلاندییەکان بۆ سەربەخۆیی و برینەکانی ڕابردووی کۆلۆنیالیزمی دانیمارک لەبیربکەن.

ئولریک برامگاد، توێژەر لە پەیمانگای دانیمارکی بۆ لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "خەڵکی گرینلاند هێشتا برینێکی زۆریان بەرامبەر بە دانیمارک هەیە، کە ئەوان تاوانبارن بەوەی پێداچوونەوەیان بە ڕابردووی کۆلۆنیالیزمی وڵاتەکەیان نەکردووە لە خاکەکەیان.

دەشڵێت، "بەڵام فشارەکانی ترەمپ وایکردووە زۆرینەی ڕەهای هێزە سیاسییەکان کە حکومەتی گرینلاند پێکدەهێنن، کارەکانیان لەسەر سەربەخۆیی وەلا بنێن، کە هەمیشە پڕۆژەیەکی درێژخایەنیان بووە".

پارتە گەورەکانی گرینلاند دروشمی سەربەخۆیی بەرز دەکەنەوە، بەڵام لە نەخشەڕێگاکەدا جیاوازن کە بەرەو ئەو سەربەخۆییە دەڕوات. بەڵام فشارەکانی ئەمریکا وایکرد لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا هاوپەیمانییەک پێکبهێنن.

لە دەرەوەی ئەم هاوپەیمانییە پارتی نالیراک دەمێنێتەوە کە داوای سەربەخۆیی خێرا دەکات.

لە لوتکەی ئەو گرژییەی کە ترەمپ دروستی کرد، جێنس فرێدریک نیلسن، سەرۆکوەزیرانی گرینلاند جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر پێویست بکات هەڵبژاردنێک لە نێوان ئەمریکا و دانیمارکدا بکرێت، ئه‌وا بێ دوو دڵی حکوومەتەکەی دانیمارک هەڵدەبژێرین.

لە دوای گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵات لە ساڵی ڕابردووەوە، ترەمپ چەندین جار خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەم دوورگەیە ده‌ربڕیوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌كات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.