بەگوێرەی گوتەبێژی دانوستانکاری ئۆکراینی، خولی دووەمی دانوستانەکانی سێ قۆڵی نێوان ئۆکراینا، ڕووسیا و ئەمه‌ریکا لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، ئه‌مڕۆ شەممە کۆتایی هات.
كۆبوونه‌وه‌ی دانوستانی یه‌كه‌م دوێنێ رۆژی هه‌ینی به ئاماده‌بوونی شاندی باڵای هه‌ر سێ وڵات به‌ڕێوه‌چوو و له‌سه‌ر نووسینی پاكێكجێكی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست گفتوگۆی چڕكرا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی كۆتایی
به‌گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی خولی دووه‌میش رێككه‌وتنێكی ئه‌وتۆ نه‌هاتۆته ئاراوه كه بۆ رای گشتیی جیهان بخرێته‌ڕوو، ته‌وه‌ری ناو كۆبوونه‌وه‌كان زیاتر بۆ له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نی رووسیا و ئۆكراینا بووه.
لای خۆیەوە ئاژانسە هەواڵییە فەرمییەکانی رووسیا بڵاویان کردەوە کە شاندی رووسیا هۆڵی كۆبوونه‌وه‌یان جێهێشتووه و گەڕاونەتەوە هۆتێلەکەی خۆیان له ئه‌بو زه‌بیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.