Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 02:13

نەوزاد هادی لە بەرژەوەندیی فوئاد حوسێن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی کۆمار کشایەوە

کوردستان TV
100%

بەربژێرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بۆ پشتیوانیکردنی دکتۆر فوئاد حوسێن، بڕیاری کشانەوەی لە کێبڕکێیەکە داوە.

نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای نەینەوای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە متمانەی حزبەکەمان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پاڵێورام، کە ئەمەش بە مایەی شانازی و سەروەری دەزانین".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ بەرژەوەندیی گشتی و وەک پشتیوانییەک بۆ بەربژێری پارتەکەمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، دکتۆر فوئاد حوسێن، بڕیارمان دا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بکشێینەوە".

بەمەش پارتی دیموکراتی کوردستان بە یەک بەربژێری سەرەکی (فوئاد حوسێن) بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.