Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 00:40

هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر ڕێگای پێنجوێن - سلێمانی ڕاگیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران و هاووڵاتییان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە ئێستادا ڕێگای (پێنجوێن - سلێمانی) لە دۆخێکی مەترسیداردایە.

بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییەکە و دوای ڕاوێژ لەگەڵ قائیمقامی پێنجوێن، هاتوچۆی "ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر" تا کاتێکی نادیار و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە ڕاگیرا.

ئەم بڕیارە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی مەترسی لەسەر ڕێگاکە بۆ پاراستنی گیانی شۆفێران دراوە و داوا لە شۆفێران کراوە پابەندی رێنماییەکان بن بۆ پاراستنی گیانیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند: لە ئێستادا تەواوی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئەرکدان بۆ پاککردنەوەی ڕێگاکە و لابردنی بەفرەکە.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن  داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان، تەنها بۆ "کاری زۆر پێویست" نەبێت ڕێگای (پێنجوێن - سلێمانی) بەکارنەهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.