کۆمپانیای هیومانی ئهمهریكی و سندووقی ژێرخانی سعوودی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، ڕێککەوتنێکیان بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری ئەمهریکی بۆ دابینکردنی دارایی ژێرخانی دیجیتاڵی و پڕۆژەکانی زیرەکی دەستکرد لە سعوودیە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا كۆمپانیای هیومانی ئهمهریكی واژۆکردنی رێککەوتننامەی دارایی چوارچێوەی ستراتیژی بە بەهای تا 1.2 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ پاڵپشتیکردنی فراوانکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی و پڕۆژەکانی زیرەکی دەستکرد لە سعوودیە راگهیاند.
ڕێککەوتنەکە مەرج و ڕێسای ناپابەندکەری دیاریکردووە بۆ بەشداریکردن لە دابینکردنی دارایی لە پەرەپێدانی ناوەندەکانی داتای زۆر فراوان بە توانای تا 250 مێگاوات بۆ سوودی هیومان.
ئەم ناوەندانە بە نوێترین یەکەکانی پرۆسێسی گرافیک (GPU) تەیار دەکرێن بۆ مەبەستی ڕاهێنان و بەڕێوەبردنی مۆدێلی زیرەکی دەستکرد.
کۆمپانیای هیومان له سعودییە کارەکانی فراوانتر دەکات بۆ ئەوەی ناوەندی داتاکانی زیرەکی دەستکرد بههێزتر بن له ئێستا، کە بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی Nvidiaیش کاردەکات.
جێی باسه، ستارتاپەکەی سعوودیە کە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، پاڵپشتی سندوقی وەبەرهێنانی گشتیی هەیە کە پێشەنگی دارایی پرۆژە گەورەکانە کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی هەمەچەشنکردنی ئابووریی سعوودییه له كهرته جیاوازهكاندا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.