ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی نەرویج ڕایگەیاند، بانگهێشتنامه‌ی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ بەشداریکردن لە ئەنجوومەنی ئاشتی له غه‌ززه ڕەتده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پەیوەندییەکانی نه‌رویج و ئه‌مه‌ریكا بەشێوەیەکی بەرچاو تێکچوو دوای دەربڕینی ناڕەزایی سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە وەرنەگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی له چه‌ند رۆژی رابردوودا.
کریستوفر تونەر، وەزیری دەرەوە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی نه‌رویج لە نامەیەکدا رایگه‌یاندووه، پێشنیاری ئەمه‌ریکا کۆمەڵێک پرسیار دەوروژێنێت کە پێویستی بە گفتوگۆیەکی قووڵتر لەگەڵ ئەمه‌ریکا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، "بۆیە نەرویج ناچێتە پاڵ ڕێکخستنە پێشنیارکراوەکان بۆ ئەنجوومەنی ئاشتی غه‌ززه، هەروەها بەشداریش لە مەراسیمی واژۆکردن لە داڤۆسدا ناکات."
راشیگه‌یاند: نەرویج بەردەوام دەبێت لە هاوکارییە نزیکەکانی لەگەڵ ئەمه‌ریکا.
ئەنجوومەنی ئاشتی غه‌ززه کە ترەمپ پێشنیاری کردووە، لە سەرەتادا بۆ سەرپەرشتیکردنی ئاوەدانکردنەوەی غەززە داڕێژرا بوو، بەڵام میساقەکەی ئەوە پیشان دەدات کە مەودای کارکردنی تەنیا لە ناوچە فەلەستینییەکان سنووردار نییە.
ئیدارەی ئەمریکا داوای لە وڵاتان کردووه تا یەک ملیار دۆلار بدەن بۆ بەدەستهێنانی کورسی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنەکەدا کە ترەمپ خۆی سەرۆکایەتی ئەو ئەنجوومەنە دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: جگه له‌وه نەرویج به هاوبەشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه بۆ هاتنه‌دی ئامانجی ئاشتی بەردەوام لە ئۆکرانیا و غەززە و شوێنه‌كانی تری جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.