Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 11:41

كۆڕبه‌ندی داڤۆس: سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس له‌ سویسڕا له‌ چوارچێوه‌ی دیداره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، لەگەڵ دیک شوف سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.  

هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.  

سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری.  

لەمبارەیەوە سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی هۆڵەندای کرد، بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵی.

لە تەوەرێکی دیکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریا کرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان بەرانبەر شەڕ و ئاڵۆزییەکان دەربڕی و جەختیان لە کۆتاییهێنان بە پێکدادان و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.