پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاری دا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، هۆکارەکەشی بۆ پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرمای توند گەڕاندەوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاری دا بە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە (20 و 21ـی کانوونی دووەمی 2026).
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕیارەکە بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان دەرکراوە.
پارێزگای هەڵەبجە ڕوونی کردووەتەوە کە پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.