Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 09:55

ئەفغانستان هه‌ڵمه‌تی یارمەتیدانی ژنان و منداڵانی بەدخۆراک راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: هەوڵدەدات یارمەتی هەموو ئەو منداڵ و دایکانە بدات کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، دوای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی کە ملیۆنان کەس لەمساڵدا بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن.

جۆن ئەلیڤ، بەڕێوەبەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە ئەفغانستان، لەم هەفتەیەدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، نزیکەی پێنج ملیۆن منداڵ و ژن ڕووبەڕووی جۆرێک لە بەدخۆراکی دەبنەوە کە مەترسی لەسەر ژیانیان دەبێت لەم وڵاتەی 40 ملیۆن کەسی بەدەست قەیرانێکی خراپترەوە دەناڵێنن.

بەگوێرەی ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی چوار ملیۆن منداڵ پێویستیان بە چارەسەر دەبێت، ئەو ئامارە لەلایەن پۆلێنبەندی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراکەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

لای خۆیه‌وه‌، وەزارەتی تەندروستی گشتی ئەفغانستان ئاماری کەمتری پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "نزیکەی سێ ملیۆن منداڵ و دایک هەن کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن".

شەرەفەت زەمەن، گوتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، "نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار منداڵ بەدەست بەدخۆراکی مامناوەندەوە دەناڵێنن، 700 هەزار منداڵ بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن، 900 هەزار دایکیش بەدەست بەدخۆراکی مامناوەند تا توندەوە دەناڵێنن".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو دامەزراوانەی چارەسەری بەدخۆراکی پێشکەش دەکەن لە "800 بۆ 3200" زیادیکردووە.

گوتەبێژی وەزارەتەکە گوتیشی، "ئامانجمان ئەوەیە بگەینە هەموو نەخۆشەکان و یارمەتی هەموو ئەو ژن و منداڵانە بدەین کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن."

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بە هاوکاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەرمان و خۆراک و هاوکاری دابەش بکەین، هاوکات تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی ئەفغانستان بۆ بەرهەمهێنانی سەرچاوەی پێویست لە ناوخۆدا.

 

 

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.