Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 01:50

حەماس: پێکهێنانی لیژنەیەکی تەکنۆکرات لە غەززە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چەسپاندنی ئاگربەست

کوردستان TV
100%

سەرکردەیەکی حەماس پێی وایە پێکهێنانی لیژنەیەکی تەکنۆکراتی فەلەستینيی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چەسپاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل.

باسم نەعیم سەرۆکی بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ڕاگەیاندنی پێکهێنانی لیژنەکە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەیەکی دروست بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، چ بۆ چەسپاندنی ئاگربەست و دوورکەوتنەوە لە گەڕانەوە بۆ شەڕ، یان چارەسەرکردنی قەیرانی کارەساتبارى مرۆیی و خۆئامادەکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەمەلایەنە .

لاى خۆیه‌وه‌، میسر کە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە نێوەندگیری بۆ غەززە دەکات رایگەیاندووه:‌ ڕێککەوتن لەسەر ناوی ئەو لێژنە 15 کەسییە کراوە، ئەمەش هەنگاوێکە کە لایەنە فەلەستینییەکان پاڵپشتییان کردووە.

بزووتنەوەی حەماس چەندین جار ڕایگەیاندووە کە دوای شەڕی دوو ساڵەی کەرتی غەززە بەدوای هیچ ڕۆڵێکدا ناگەڕێت لە بەڕێوەبردنی داهاتووی کەرتی غەززە، هەروەها ڕازی دەبێت بە چاودێریکردنی حوکمڕانی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسانکاری بۆ ئاوەدانکردنەوەى كه‌رتی غه‌ززه‌.  

نەعیم جەختی لەوەش کردەوە: تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانی ناوبژیوانان و گەرەنتیکاری ئەمه‌ریکی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ پێكهێنانی لیژنەکە تا بتوانن ڕووبەڕووی پلانەکانی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ببنەوە بۆ وەستان و ڕێگریکردن له‌ به‌رده‌وامی جه‌نگ.

لاى خۆیه‌وه‌ ، ستیڤ ویتکۆف نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ڕوونیکردەوە کە قۆناغی دووەم تەواوی پرۆسەی چەکداماڵین و ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەستپێدەکات.

جەختیشی لەوە کردەوە: حەماس بە تەواوی پابەند بێت بەو بەڵێنانەی کە داویانە به‌ ئه‌وان، لەوانە گەڕانەوەی دەستبەجێی تەرمی دوایین بارمتە و دانانی چه‌كی نا پێویست.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.