Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 15:01

نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری: لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 141 هەزار کەس سەردانیان کردووین

کوردستان TV
100%

نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان زۆرترین نەشتەرگەری لە بواری چاودا بووە و زیاتر لە 64 هەزار شوشتنی گورچیلەش ئەنجام دراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی داتاکان، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 141 هەزار و 261 کەس سەردانی بەشە ڕاوێژکارییەکانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و 14 هەزار و 40 نەخۆشیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

نەخۆشخانەکە ئاشکرای کردووە کە هەزاران نەشتەرگەریی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە، کە دیارترینیان بریتین لە:

• نەشتەرگەریی چاو: 2650
• نەشتەرگەریی قوڕگ و لووت و گوێ (E.N.T): 1836
• نەشتەرگەریی گشتی: 1820
• نەشتەرگەریی ئێسک و شکان: 1678
• نەشتەرگەریی گورچیلە: 955
• نەشتەرگەریی میزەڕۆ: 537
• نەشتەرگەریی مێشک و بڕبڕەی پشت: 435
• نەشتەرگەریی جوانکاری: 171

بەگوێرەی ئاماری نەخۆشخانەکە، لە ساڵی 2025ـدا 64 هەزار و 191 پرۆسەی شوشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشان ئەنجام دراوە. هەروەها 9 هەزار و 882 نەخۆش چارەسەری سروشتییان وەرگرتووە.

لە بەشی پشکنین و تیشکیشدا ئامارەکان بەم شێوەیەن:


• تیشکی ڕەش و سپی: 18855
• سۆنەر: 10297
• تیشکی موگناتیسی (MRI): 3476
• تیشکی (CT-scan): 1948
• هێڵکاریی دڵ: 3191
• تیشکی گامانایف: 84

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.