Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 17:50

شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران کە لە رۆژی دووشەممە (12ی کانوونی دووەمی 2026)ەوە روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

پاشنیوەڕۆی دووشەممە لە سنووری ئیدارەی زاخۆ بە بارانی کەم دەستپێدەکات، و بەیانی سێشەممە تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە (15ی کانوونی دووەم) بەردەوام دەبێت.

پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی بارانبارین لە دهۆک و زاخۆ بێت کە دەگاتە سەرووی 40 ملم. لە سلێمانی و سۆران +35 ملم، هەڵەبجە و راپەڕین +30 ملم، هەولێر +25 ملم و کەرکوک +20 ملم باران دەبارێت.

 بەیانی رۆژی چوارشەممە، پێشبینی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکانی (سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) دەکرێت. هاوکات پلەکانی گەرما بە رێژەی (4 بۆ 6) پلە دادەبەزن.

ژووری ئۆپەراسیۆنەکان هۆشداری دەدات کە بەهۆی چڕی بارانبارین لە زاخۆ و راپەڕین، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو هەیە.

داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکرێت بۆ پاراستنی سەلامەتییان، لەم چەند رۆژەدا رێکاری پێویست بگرنەبەر و ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بن. ئاماژە بەوەش کراوە کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانەوە ئەگەری گۆڕان لە بڕی دابارینەکاندا هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.