ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پۆلیسێكی ئێرانی له خۆپیشاندانه‌كان كوژرا، به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوان له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ زیاتر له 37 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی (فارس)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پۆلیسێك به ته‌قه‌ی خۆپیشانده‌ران له شاری مه‌ڵه‌گشا سه‌ر به پارێزگای ئیلام بریندار بووه و دواتریش له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ (ئێران هیومن رایتس وۆچ) له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردووی خۆپیشاندان له شاره‌كانی ئێران زیاتر له 37 كه‌س كوژراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا زیاتر له هه‌زار خۆپیشاده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیر كراون.
له‌نێو كوژراوه‌كان 27 خۆپیشانده‌ر هه‌ن كه له‌نێویاندا 5 كه‌سیان له خوار ته‌مه‌نی یاساییه‌وه‌ن و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه راسته‌وخۆكانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوه‌كه، ئه‌مڕۆ ده‌یه‌مین رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان تێپه‌ڕیوه كه خۆپیشاندانه‌كان له كۆی 31 پارێزگا 26 پارێزگای ئێرانی گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ها له 8 پارێزگا توندوتیژی و ته‌قه و كوشتن و برینداربوون دروستبووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه قوتابییان له 20 زانكۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.