ئه‌مرۆ پێنجشەممە داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی 115 کەسی دەرکرد کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامیی بن و پلانیان داناوه بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ.
لە بەیاننامەیەکی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵدا هاتووە: "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی کە ئاماژە بەوە دەکات ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامیی پلانی هێرشكردنی بۆ سه‌ر ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵدا داناوە".
ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه: دوای گه‌ڕان و ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 137 کەس دەرچووه کە 115 کەسیان دەستبەسەر کراون.
توركیا به به‌رده‌وامی ساڵانه لە رۆژانی کۆتایی ساڵ پێش جەژن و ئاهه‌نگه‌كان هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاوشێوە بۆ كه‌سانی گومان‌لێكراو ئەنجام ده‌دات.
به پێی زانیارییه‌كان، تورکیا سنوورێکی 900 کیلۆمەتری لەگەڵ سووریا هەیە، ترسی دزەکردنی ئەندامانی تاقمی دەوڵەتی ئیسلامی هەیە کە تا ئێستاش لە وڵاتی دراوسێدا چالاکن.
چەندین وڵات لەوان فەرەنسا هۆشدارییان داوە لە پەرەسەندنی هەڕەشە تیرۆریستییەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ئەمساڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.