Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 17:55

بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر دانرا

کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بە گوژمەی 609 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ـی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری و 10 شەقامی دیکەی ناوخۆیی لە كەرتی 8 هەزاری گەڕەكی فەرمانبەران دانرا.

ئەمڕۆ شەممە،  20ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەریی کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانیی هەولێر و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار و ژمارەیەک لە ئەندازیاران، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک شەقامیان لە کەرتی 8 هەزاری گەڕەکی فەرمانبەران دانا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى حکوومەتى هەرێمى کوردستاندا، ئێستا لەم گەڕەکە و شوێنەکانی دیکەی سنووری پارێزگاکەمان پڕۆژە ئەنجام دەدرێن، بەشێکیان تەواو کراون و بەشێکیشیان دەست پێ دەکرێن". 

هەروەها دووپاتی کردەوە کە لەڕێگەی بودجەی پارێزگا و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە بەپێى توانای دارایی بەردەست بەردەوام دەبن لە گەیاندنی خزمەتگوزاری.

پڕۆژەکە وەك قۆناغی سێیەم جێبەجێ دەکرێت و بریتییە لە دروستكردنی شەقامێکی سەرەکیی 30 مەتری و 10 شەقامی دیکەی ناوخۆیی بە درێژیی 2200 مەتر، هەروەها کردنەوەی شەقامەکان و تێکەڵەڕێژکردنیان بە ڕووبەری 24 هەزار مەتر دووجا و قیرتاوکردنی بە ڕووبەری 19 هەزار مەتر دووجا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.