پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارینی چڕ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام بێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "لە رۆژانی کۆتایی ئەم مانگەدا کەشوهەوای ناسەقامگیر دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەمان و بە دروستی لەنێوان رۆژانی 26 بۆ 31ی مانگ بەفر و بارانێكی باش روو لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە".
دەشڵێت "لەم شەپۆڵەدا بەفر و باران بە ڕێژەیەكی باش تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە".
هەروەها دەڵێت "ئەم شەپۆڵە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش دووبارە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەكەنەوە".
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژە بەوەش دەكات "لە ماوەی ئەم شەپۆڵەدا لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی كوردستان بەفرێكی زۆر دەبارێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.