Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 19:46

مەلامستەفا بارزانی: خەڵاتەکەی زاخۆ دەستکەوتێکی مێژووییە

کوردستان TV
100%

مەلا مستەفا بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانیان و هاندەرانی یانەی زاخۆ کرد، ئەوەش بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی جیهانیی ''باشترین هاندەری ساڵ'' لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (FIFA).

ڕۆژی دووشەممە، 16ـی کانوونی یەکەم، لە پەیامەکەدا، مەلا مستەفا بارزانی وێرای پیرۆزبایی گەرم لە هاندەرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ و تەواوی خەڵکی کوردستان، سوپاسی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کردووە لە سەرانسەری جیهان کە پاڵپشت و هاوکاربوون لە دەنگدان بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە بۆ یانەیەکی کوردستانی.

مەلا مستەفا بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی ئەم ڕووداوە کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: "ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە کە بۆ یەکەم جارە ئەم خەڵاتە بە یانەیەکی کوردستانی بدرێت لە ئاستی جیهان."

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم سەرکەوتنە ''دەرفەتێکی بێوێنەیە بۆ نیشاندانی ڕووی ڕاستەقینەی ڕۆحی هاوکاری و گیانی وەرزشی کوردستانیان''.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: ''پاڵپشتی و یەک هەڵوێستی گەلی کورد بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ بەفیڕۆ نەچوو، ئێستا هاندەرانی کورد باشترینن لە جیهاندا کە بۆ هەموومان جێگەی شانازییە''.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.