Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 00:04

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر بەهۆی تەمومژ راگیراون

کوردستان TV
100%

سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەهۆی دروستبوونی تەمومژ و كەمبوونەوەی مەودای بینین راگیراون.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: بەهۆی ئەو تەمومژەی كە ئەمشەو لە هەولێر دروستبووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیراون.

راشیگەیاند: وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی هەولێر كاتییە و لە كاتی نەمانی تەمومژ، گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هۆشداری دابووە هاووڵاتییان و شوفێران كە ئەمشەو تا بەرەبەیانی سبەی سێشەممە تەمومژ لە هەولێر زیاتر دەبێت و تەنانەت لە هەندێك شوێن مەودای بینین كەمتر لە 100 مەتر دەبێت.

كەشناسی رایگەیاندبوو: ئەو تەمومژەی سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتۆتەوە، تا سبەی بەیانی کاتژمێر 10 بەردەوام دەبێت.

هۆشداریشی دابوو كە بۆ ئەمشەو مەودای بینین لە هەندێك شوێن بۆ خوار 100 مەتر كەم دەبێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.