وەزارەتی پەروەردەی عێراق فەرمانی بە سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەكان كردووە، ریزبوونی قوتابییان و چالاكییەكانی بەیانیان لە حەوشە و باخچەی قوتابخانەكان رابگرن بۆ پاراستنی گیانی قوتابییان.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق هاتووە: ئیبراهیم نامس جبووری وەزیری پەروەردەی عێراق فەرمانی دەركردووە ریزبوونی قوتابییان و چالاكییەكانی بەیانیان لە قوتابخانەكان رابگرن.
هەروەها هاتووە: ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی گیانی قوتابییان دەركراوە كە ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆڵی سەرما و بارانبارین تەواوی عێراقی گرتۆتەوە.
ماوەیەكە شەپۆڵی چڕی بارانبارین و سەرما و دابەزینی پلەكانی گەرما رووی لە عێراق كردووە و تەنانەت لە چەندین شوێن و ناوچە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.