Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 17:40

داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریای لە ئەستۆ گرت

کوردستان TV
100%

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت کە ڕۆژی یەکشەممە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی کانوونی یەکەم، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "سایت" کە تایبەتە بە چاودێریکردنی هەواڵی گرووپە جیهادییەکان، ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "سەربازانی خەلافەت بە چەکی ڕەشاش هێرشیان کردووەتە سەر دەوریەیەکی حکوومەتی سووریا لەسەر ڕێگای مەعەرەت نوعمان".

لە بەیاننامەکەی داعشدا ئاماژە بەوەش کراوە کە چەکدارەکانیان دوای ئەنجامدانی هێرشەکە "بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە پێگەکانی خۆیان".

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی چوار ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕێگەوبان و برینداربوونی ئەندامێکی دیکەی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیاندا پشتڕاست کردەوە، بەبێ ئەوەی لە سەرەتادا ناسنامەی هێرشبەرەکان ئاشکرا بکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.