Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 15:19

رووسیا به‌رپه‌رچی هێرشێكی فراوانی ئۆكراینا ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە حكوومه‌تی رووسیا رایگەیاند، شه‌وی رابردوو نزیكه‌ی 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان خستووه‌ته‌ خوارەوە كه‌ یەکێک بووه‌ لە گەورەترین هێرشەکانی سوپای ئۆکراینا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تاكو ئێستا.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگری رووسیا و سێرگی سۆبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، نزیکەی 40 لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەلایەن بەرگری ئاسمانی رووسیا خراونەتە خوارەوە و كه‌ بەرەو سه‌نته‌ری مۆسکۆ هاتوونه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئۆکراینا دوێنێ چوارشەممە پێشنیازی نوێکراوه‌ی خۆی لە پلانی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ رووسیا رادەستی ئەمه‌ریکا کردووه‌ بەپێی گوتەی بەرپرسانی باڵای ئۆکراینا.

بەهۆی هێرشه‌كانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پایتەختی رووسیا کە بە دەگمەن دەکرێتە ئامانج، سنووردارکردنی کاتی بەسەر چوار فڕۆکەخانەی مۆسکۆدا سەپێندرا کە بریتین لە شێرمێتیڤۆ، دۆمۆدێدۆڤۆ، ڤنۆکۆڤۆ و ژوکۆڤسکی، بەپێی ئاژانسی فیدراڵی گواستنەوەی ئاسمانی "ڕۆزاڤیاتسیا".

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، سەدان گەشت هەڵوەشاونەتەوە، دواخراون یان ڕێگەیان پێدراوە بۆ فڕۆکەخانەکانی دیکە.

ئۆکراینا لە سەرەتای هێرشی ڕووسیا لە شوباتی 2022ەوە نزیکەی رۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بووەتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.