Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 17:14

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: ئامادەین بە هانای لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە بچین

کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی لە لافاوەکەی چەمچەماڵ، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان دەربڕی.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا هاتووە: "بەهۆی بارینی رێژەیەکی زۆری باران و درووستبوونی لافاو لە چەمچەماڵ، کە بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانی ماددی بەر ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان کەوت، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین."

دەزگاکە جەختی کردووەتەوە کە تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و لە هەماهەنگیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی لە رێگەی تیمی مەیدانی شارەزاوە بە هانای خەڵکەوە بچن و ئازارەکانیان کەم بکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەمچەماڵ کاریگەرییەکەی زیاتر بووە و زیانی لێکەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.