ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی دروستبوونی لافاو، سەرجەم هێزەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە، بە مەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، تیمەکانیان لە ئەرکدابن.
بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو دەتوانن پەیوەندی بکەن بە و ژمارانەی خوارەوە و هەمووشیان بێ بەرامبەرن
104
124
134
144
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.