Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 21:18

بەهۆی "جەردی ساڵانە"وە بەشێک لە کارەکانی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ ڕادەگیرێن

کوردستان TV
100%

بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵ و ڕێکارەکانی داخستنی هەژمارە داراییەکان (جەردی ساڵانە)، فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ بڕیاریدا بە ڕاگرتنی بەشێک لە مامەڵە کارگێڕی و داراییەکانی خۆی.

بەگوێرەی ئاگادارییەکەی ئەو فەرمانگەیە، لە ڕۆژی 15ی کانوونی یەکەم، هیچ مامەڵەیەکی تایبەت بە "هاوبەشیکردنی ئاو" و "گۆڕینی ناوی هاوبەشان" ئەنجام نادرێت. فەرمانگەکە داوا لە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەکات، ئەگەر هەر مامەڵەیەکیان لەو دوو بوارەدا هەیە، لە ماوەی ڕۆژانی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامی بدەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، ڕاگرتنی ئەو مامەڵانە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و پێویست ناکات هاوڵاتیان بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان بکەن تا دەستپێکردنەوەی دەوامی ساڵی نوێ.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا بۆ فەرمانگەکان، داوای ڕاگرتنی سەرجەم خەرجییەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کردووە و دەرگای داواکاری خەرجییەکانی داخستووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.