ئه‌مڕۆ شەممە شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر له كۆربه‌ندی ده‌وحه رایگەیاند: ئاگربەست لە غەززە بەبێ کشانەوەی تەواوی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێت.
شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی لە میانەی قسەکانیدا لە کۆڕبەندی جیهانی له دەوحە گوتی، ئێستا لە ساتێکی گرینگداین ناتوانین وا بزانین کە ئاگربەست هەیە، ئاگربەست تەواو نییە تەنها بە کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ غەززە به‌دی دێت.
راشیگه‌یاند: هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ستی نێوان غه‌ززه و ئیسرائیله كه جارێكی تر ئاشتی و سه‌قامگیریی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌و پێناوه‌ن كه به‌م نزیكانه كار بۆ هێنانه‌كایه‌ی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ستی نێوان غه‌ززه و ئیسرائیل بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.