Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 15:23

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ شاندێکی ژاپۆنی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، شاندی میوان ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم نیشان دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن بە سەرۆکایەتیی ماسامیچی سوگایا، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن ئامادەی بوون، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکان کرایەوە.

شاندی میوان وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی تیرۆریستیی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، هاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. هەروەها ستایشی ئارامی، پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێم نیشان دا.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد و سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی حکوومەتی ژاپۆنی کرد.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرا. لەم بارەیەوە شاندەکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانیان لە سەرۆکی حکوومەت کرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.