ئەمڕۆ دووشەممە كایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هۆشداریدا لەوەی كه دانوستانەکانی نێوان ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەه‌مریکا ناچاركه‌رانه‌یه و ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی سیاسه‌تی فشاركردن كیێڤ ناچار به پێدانی خاكه‌كه‌ی بكه‌ن به رووسیا.
كایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئه‌مڕۆ بە رۆژنامەنووسانی گوت: ئازایه‌تی نییه فشاره‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ سه‌ر لایه‌نی لاوازتر كه ئۆكراینایه، چونکە ئەوە رێگەی ئاسانترە بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە کاتێک ئۆکراینا تەسلیم دەبێت.
ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی كایا كالاس بۆ دۆخی ئێستای ئۆكراینا وه‌كو پشتگیرییه‌ك دوای ئه‌وه هات كه بڕیارە سبەی سێشەممە پووتین و ویتکۆف لە مۆسکۆ کۆببنه‌وه له‌سه‌ر پێشنیازه تازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ وه‌ستانی جه‌نگی چوار ساڵه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.