نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یۆنامی) رایگەیاند، سبەی سێشەممە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق بەڕێوەدەچێت.
یۆنامی لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردۆتەوە: ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان سبەی سێشەممە كۆبوونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق ئەنجام دەدات.
كۆبوونەوەكە لە بارەگای ئەنجوومەنی ئاسایش لە نیۆیۆڕك لە ئەمریكا لە كاتژمێر 6ی ئێوارە بە كاتی عێراق دەست پێ دەكات.
محەمەد حەسان نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرتێك لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق پێشكەش دەكات.
چاوەڕوان دەكرێت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتەكەدا بەتایبەت باس لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و هەروەها هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.