Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:28

له‌ قاهیره‌، حه‌ماس و ئیسرائیل تاوتوێی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، دوو کەسایەتی باڵای بزووتنەوەی حه‌ماس بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، شاندێکی باڵای بزووتنەوەكه‌ بۆ گوتووێژ كردن لەگەڵ بەرپرسانی میسر سەبارەت بە رێکخستنەکانی قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە گەیشتوونەتە قاهیرە.

تاهیر نونو، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووه‌، شەوی رابردوو شاندێکی سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتی خەلیل ئەلحەیای گەیشتوونه‌ته‌ قاهیرە بۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و پێشێلکارییەکانی رێککەوتنی ئاگربەست.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، کۆبونەوەکان ئامانجیان گفتوگۆکردنە لەسەر رێکخستنەکانی پەیوەست بە دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل کە لە 10ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جێی باسه‌، رێککەوتنی ئاگربەست لە رێگەی نێوەندگیریی میسر و ئەمریکا و قەتەرەوە کرا و تورکیاش بەشداری ئەو هەوڵە بوو، رێککەوتنەکە لەسەر بنەمای پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

 لە قۆناغی یەکەمیدا مەرجی وەستاندنی شەڕ وئازادکردنی هەموو بارمتەکانی لە کەرتی غەززە لە سەرەتای شەڕەوە و رادەستکردنی تەرمی ئەو کەسانەی کوژراون، لە بەرامبەر دیلەکانی فەلەستینی و تەرمی ئەو کەسانەی کوژراون.  

هەروەها مەرجی کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییه‌كان و  گەیاندنی هاوکاری بۆ خاکی گەمارۆدراوی غه‌ززه‌ بوو.

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان حەماس و ئیسرائیل سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و هه‌ردوولا یه‌كتری بە پێشێلکردنی ئاگربەستی نێوانیان تاوانبار ده‌كه‌ن.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غه‌ززه‌ كه‌ سەر بە حەماسه‌، لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە کەوتووه‌ته‌ بواری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا 339 فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.